ھەولێر و بەغدا لەسەر ھەڵوەشاندەنەوەی باجی كشتوكاڵی رێككەوتن
K24 - ھەولێر
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند ، لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ گەیشتونەتە رێككەوتن دەرباری لادانی باجه‌كان لەسەر بەرووبوومی كشتوكاڵی ھەردوولا.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتوون بۆ لابردنی باج له‌سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه، به‌جۆرێك هه‌رێمی كوردستان باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق وه‌ناگرێت و به‌غداش باج له‌سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لاده‌بات.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتر و به‌هۆی په‌یڕه‌و نه‌كردنی سیسته‌می نوێی باجی عێراقه‌وه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كێشه كه‌وته نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌ره‌نجام باج و گومرگ به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كتردا سه‌پێنران.