ئاگرێك له بازارێكی دهۆك كه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له بازاری چه‌لێ له سه‌نته‌ری دهۆك كه‌وته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند كه‌سێك به‌هۆی ئاگركه‌وتنه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بازاری دهۆك ته‌قینه‌وه‌ی موه‌لیده‌ی كاره‌با بووه، كه به‌هۆیه‌وه ئاگركه‌وتنه‌وه روویدا.
تیمه‌كانی ئاگركوژینه‌وه سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
په‌یامنیری كوردستان24 له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند ئه‌ندامێكی تیمه‌كانی ئاگركوژینه‌وه له كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگر برینداربوو.