بارسێلۆنا بڕیاریداوه یاریزانێكی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی بفرۆشێت
به گوێره‌ی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كارگێرانی یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاریانداوه جۆردی ئالبای به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌كه‌یان بفرۆشن و شوێنگره‌وه‌كه‌شیان هه‌ر له لالیگا دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 11 نیسانی 2017، پێگه‌ی (دۆن باڵۆن)ـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه كارگێرانی یانه‌ی بارسێلۆنا له ئاستی ئالبای به‌رگریكاریان نیگه‌رانن، بۆیه بڕیاریانداوه له هاوینی داهاتوو ئه‌م یاریزانه بفرۆشن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئالبا، به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس (سیۆ هێرناندێز)ـیان كردۆته ئامانج، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م به‌رگریكاره لاوه فره‌نساییه به وردی له لایه‌ن یانه‌كاتی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش چاودێری ده‌كرێت.
جۆردی ئالبای 28 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا یاری كردووه، دواتر له 2005 روویكرده یانه‌ی ڤالێنسیا و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ئه‌م یانه‌یه تا 2012 به‌رده‌وام بوو، ماوه‌ی 5 وه‌رزیشه له ریزه‌كانی بارسێلۆنا یاری ده‌كات.