هۆكاری سه‌ره‌كی شكسته گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌بێت
دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس، كه تێیدا یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12 نیسانی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، به‌پشتبه‌ستن به شرۆڤه‌كاره‌كانی، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه (جێرمی ماتیۆ) هۆكاری شكسته‌كه‌ی بارسا بوو، به‌وپێیه‌ی ئه‌م یاریزانه به ئاسانی ده‌رگای گۆڵكردنی به‌ڕووی پاوڵۆ دیبالادا كردۆته‌وه، هه‌ڵبه‌ت جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته كه ئێنریكی له‌پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئالبا و بۆسكێتس شكستی هێنا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هۆكارێكی دیكه بۆ نارێكخراوی هێڵه‌كانی پێكهاته‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه وه‌ك پێویست لێكتێگه‌یشتن له نێوان هیچ هێڵێكدا نه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كی شكسته‌كه‌ی بۆ خۆی گه‌ڕاندۆته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه له یارییه‌كه ئاستێكی ئێجگار خراپیان پێشكه‌ش كردووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له 19ـی ئه‌م مانگه له یاری گه‌ڕانه‌وه جارێكی دیكه له كامپ نوو رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، بارسێلۆنا بۆ گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی پێویستی به بردنه‌وه به ئه‌نجامی 4 گۆڵی خاوێنه، هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه چاوه‌ڕوانی ریمۆنتادایه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی پاریس سانجێرمانن.