وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له هه‌ولێره
K24 – هه‌ولێر
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌ردانی دهۆكیش بكات.
په‌یامنێری كوردستان24 له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ردانی جه‌عفه‌ری به‌شداریكردنه له پانێلی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر پشهاته‌كانی نیشتمانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كه بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له زانكۆی ئەمریكی- كوردستان لە دهۆك به‌ڕێوه بچێت.
جه‌عفه‌ری له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی پێشوازی لێكرا.
جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند "پشتگیری هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین ببێته هۆی به‌هێزبوونی یه‌كریزی نیشتمانی".
گوتیشی "ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌زموونیكی سه‌ركه‌وتووه".
په‌یامنێرانمان له شوێنێ پێشوازیكردن له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، له یه‌كه‌م وێسته‌كه‌ی سه‌ردانی، نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانه و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی و پاشان سه‌ردانی دهۆك ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له پانێله‌كه.