حكوومەت شێوازی ھاوردە و ھەناردە دەگۆڕێت
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شێوازی كاری هاورده و هه‌نارده ده‌گۆرێت و له‌مه‌یودوا رێگه‌نادرێت به هیچ كه‌سێك وه‌كو بازرگان كه‌لوپه‌ل هه‌نارده و هاورده بكات، به‌ڵكو پێویسته كۆمپانیای هه‌بێت یاخود له چوارچێوه‌ی كۆمپانیایه‌كی تۆماركراودا كاری بازرگانی بكات.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی به كوردستان24 راگه‌یاند: "له 19 حوزه‌یرانه‌وه رێگه‌نادرێت هیچ كه‌سێك وه‌كو بازرگان كاری هاورده و هه‌ناردن بكات، ده‌بێت وه‌كو كۆمپانیا ئه‌و كاره بكرێت".