دوایین زانیاری لەبارەی تەقەكردن لە كۆڵبەران لەلایەن پاسداران لە سنووری قەڵادزێ
K24 - قەڵادزێ
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری كوردستان24 لە رووداوی تەقەكردن لە كۆڵبەران لەلایەن پاسدارانی ئێران لەسنووری قەڵادزێ: "جگە لەوەی چەند كەسێك بوونەتە قوربانی و ژمارەیەكیش بەبرینداری خۆیان گەیاندوەتە قەڵادزێ و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ كراوە، ھاوكات بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار زیانی مادی بەر كۆڵبەران كەوتووە".
بەڕێوەبەری ناحیەی ھێرۆ بە كوردستان24 گوت: "دوای ئەوەی كە لەسەر سنووری باشوور- رۆژھەڵاتی كوردستان تەقە لە كۆڵبەران كرا ژمارەیەكیان برینداربوون وھاتنە دیوی قەڵادزێ و لە نەخۆشخانە چارەسەركران".
گوتیشی: "وەك ئیدارەی ناوچەكە سەرووی خۆمان ئاگاداركردووەتەوە بۆ ئەوەی لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكان ھەوڵبدرێت جارێكی دیكە رووداوی لەمشێوەیە دووبارە نەبێتەوە".