یانه‌ی لایپزیغ ئه‌گه‌ر ببێته پاڵه‌وانی بۆندزلیگاش ناتوانێت به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ بكات
جارێكی دیكه ده‌نگۆی بێبه‌شكرانی لایپزیگ له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو بڵاو ده‌بێته‌وه و میدیاكان ئاشكرایان كردووه ئه‌گه‌ر هه‌یه لایپزیگ ریدبۆلی ئه‌ڵمانی له وه‌رزی داهاتوو له یه‌كه‌مین به‌شداریكردنی له خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وڕوپا بێبه‌ش ده‌كرێت.
لاپیزیگ حه‌وت گه‌ڕ به‌ر له كۆتایی هاتنی بۆندزلیگا، به 61 خاڵ له ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بینرێت و نزیكترین ركابه‌ری بایرن میونشنی پێشه‌نگه، هاوكات به جیاوازی 18 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دووره كه ئه‌و خانه‌یه ناتوانێت له چامپیۆنزلیگ یاریی بكات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی راپۆرتێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا دووپاتكراوه‌ته‌وه كه یاساكانی یوێفا رێگه نادات دوو یانه كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌ك كۆمپانیا و یه‌ك خاوه‌ن بن ناتوانن به‌یه‌كه‌وه له وه‌شانێكدا به‌شدار بن.
یانه‌ی رید بۆل سالزبۆرگی نه‌مساوی كه پێشه‌نگی خولی وڵاته‌كه‌ی گرتووه، هاوكات لایپزیگ رید بۆل كه له خانه‌ی دووه‌می بۆندزلیگا و له میانی گه‌یشتنه به چامپیۆنزلیگ یه‌ك خاوه‌نیان هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه دۆخی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی ئالؤز كردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه به‌رپرسانی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه متمانه‌یان هه‌یه كه ده‌توانن له چامپیۆنزلیگ یاریی بكه‌ن، ئۆلیڤه‌ر مێنزلاڤ كه سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه‌یه له ژێر ناوی ریدبۆڵ یاریی ده‌كه‌ن به گۆڤاری كیكه‌ری ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه هه‌ڵساون به ئه‌ركی خۆیان و به‌پێی یاسا یانه‌یه‌كی دیكه‌یان بنیاتناوه و هه‌ردوو یانه خاوه‌ن كارگێری و شوێن و پێگه‌ی خۆیانن و له بڕیاردانیش سه‌ربه‌خۆن.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت دوای كۆتاییهاتنی وه‌رز یوێفا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات، ئایا لایپزیگ رێگه‌ی پێده‌درێت بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری چامپیۆنزلیگ بكات یان ره‌وانه‌ی یۆرۆپالیگ ده‌كات، یانیش ته‌نیا خانه‌ی دووه‌می بۆندزلیگای پێ ده‌بڕێت.