مێسی داوای گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ڕێكی مه‌دریدی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی داوای كڕینی هێرشبه‌رێكی مه‌دریدی له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 نیسانی 2017، پێگه‌ی Dario Goalـی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا داوای له كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه كه ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له هاوینی داهاتوو بگوازنه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی ده‌یه‌وێت بارسا پاكۆ ئه‌لكاسێر بفرۆشێت و گریزمان بكه‌نه شوێنگره‌وه‌ی، به‌ڵام گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی گریزمان بۆ بارسێلۆنا، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده، چونكه مۆرینهۆی راهێنه‌ری شه‌یتانه سووره‌كان خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ كڕینی ئه‌م هێرشبه‌ره فره‌نسییه هه‌یه.
له ئێستادا هێزی بارسێلۆنا زیاتر له MSNـه‌كه‌ی پێشه‌وه كۆبۆته‌وه، له ئه‌گه‌ری دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر یاریزانێك، بارسا یاریزانێكی گونجاوی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م سێكوچكه‌یه نییه، له ئێستادا بارسا له گواستنه‌وه‌ی پاوڵۆ دیبالا بێهیوا بووه، ره‌نگه گریزمان باشترین بژارده بێت.