كۆميسيۆن: ئێمه چاوه‌ڕێى بڕيارى سه‌رۆكى هه‌رێمين
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، كۆميسيۆن چاوه‌ڕێى فه‌رمانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه بۆ ده‌ستنيشانكردنى واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مه له كاتێكدايه هه‌ريه‌ك له پارتى و گۆڕان ده‌ستيان به ئاماده‌كارييه‌كانيان كردووه بۆ به‌شداريكردن له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، كه واده‌كه‌ى له لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ديار ده‌كرێت.