به وێنه.. ورچێك خۆى ده‌كات به ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانى حاجى ئۆمه‌راندا
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوێكى ژينگه‌پارێز و ئاژه‌ڵدۆست، ژماره‌يه‌ك ورچى له ناوچه‌يه‌كى سرووشتى و كراوه‌دا ئازاد كرد، ئه‌مشه‌و ورچێك له ناو ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانى شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌رانى سنوورى بينرا.
وه‌ك له‌و وێنانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 نێردراوون، ورچێك چووه‌ته ماڵێك و هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه و به‌و هۆيه‌وه ترس و بيمێكى زۆرى لاى دانيشتوانى ناوچه‌كه درووستكردووه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ورچه‌كه هيچ ئاماژه‌يه‌كى كوتران، يان كۆدى پزيشكى و ژينگه‌يى له مل نه‌كراوه.