شەڕی كۆڵان بە كۆڵان لە تەبقە بەردەوامە
K24 - ھەولێر
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فوڕات" بۆ رزگاركردنی رەققە لە دەست داعش، رۆژی 15 ئەم مانگە ھێزەكانی سووریای دیموكرات "ھەسەدە" بە پشتیوانی ھێزەكانی ھاوپەیمانان، چوونە نێو شارۆچكەی تەبقەی سەر بە رەققە، بە گوێرەی زانیارییەكان ھێزەكانی ھەسەدە، لە ھەردوولای رۆژھەڵات و رۆژئاوا لە پێشڕەویدان و شەڕ كەوتووەتە نێو كۆڵانەكانی تەبقە.