3 هۆكار هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت كریستیانۆ له مێسی باشتره
به‌راوردكردنی كریستیانۆ و مێسی هه‌میشه بۆته جێگه‌ی مشتومڕی زۆرینه‌ی هه‌وادارانی وه‌رزشی، سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی 3 هۆكاری بڵاو كردۆته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت كریستیانۆ له مێسی باشتره.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 18 نیسانی 2017، پێگه‌ی Sky Newsـی ئینگلیزی 3 به‌ڵگه‌ی بۆ به‌هێزبوونی كریستیانۆ هێناوه‌ته‌وه.
1ـ كریستیانۆ ماوه‌ی 15 ساڵه به‌شداریی له كێبڕكێیه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌ورووییه‌كان ده‌كات، یه‌كه‌م یاریزانه توانیویه‌تی 100 گۆڵ تۆمار بكات، له به‌رامبه‌ردا لیۆنێل مێسی له 2004ـه‌وه به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌ورووییه‌كان ده‌كات و خاوه‌نی 87 گۆڵه و نه‌یتوانیوه ریكۆردی كریس بكشێنێت.
2ـ مێسی ته‌نیا درێسی بارسێلۆنای پۆشیوه و له لالیگا 341 گۆڵی كردووه، كریستیانۆ 366 گۆڵی له دوو خولی جیاواز اه‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و ریال مه‌دریدی ئیسپانیا كردووه.
3ـ كریستیانۆ له وه‌رزی رابردوو خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی هاته‌دی، كاتێك ناسناوی یۆرۆی 2016 له نێو خاكی پاریس له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام مێسی هیچ ناسناوێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، ته‌نیا مۆندیالی لاوانی بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ بۆ تانگۆ بردۆته‌وه.
لیۆنێل مێسی 5 جار ناسناوی تۆپی زێرینی باشترین یاریزانی جیهانی بردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ خاوه‌نی 4 خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه، پێشبینی ده‌كرێت كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌و رۆڵه كاریگه‌ری به‌رامبه‌ر بایرن میونشن كه دوو گۆڵی كرد، بۆیه له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پێنجه‌مین خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان نزیكترین به‌ربژێره.