نه‌وه‌كه‌ى سوڵتان ده‌ڵێت ئه‌لحه‌مدوليللا
K24 – هه‌ولێر:
نيهان عوسمان ئۆغڵۆ، نه‌وه‌ى سوڵتان عه‌بدولحه‌ميدى دووه‌م، دوايين سوڵتانى عوسمانييه‌كان خۆشحاڵى خۆى به سه‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆغان ده‌ربڕيوه و له تويته‌ر نووسيويه‌تى: "ئه‌لحه‌مدوليللا".
نيهانى نه‌وه‌ى سوڵتان به يه‌كێك له پشتيوانه سه‌ره‌كييه‌كانى گۆڕينى ده‌ستوورى توركيا و پشتيوانى ئه‌ردۆغان بوو.
پێشتريش نيهان رايگه‌ياندبوو، سيستمى په‌رله‌مانى بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م هه‌ر سه‌ركرده‌يه‌ك كه هه‌وڵ بۆ پرسى نيشتيمانى بدات.
هه‌روه‌ها نووسيى بووى: سيستمى په‌رله‌مانى بووه‌ته هۆى روودانى چه‌ندين كوده‌تا و كاتێك كه‌نعان ئه‌فرين فه‌رمانده‌ى يه‌كێك له كوده‌تاكان گوتى: ئێمه هاووڵاتيانى راستڕه‌و و چه‌پڕه‌و ده‌كوژين، ئايا ئه‌وانه به هۆى سيستمى په‌رله‌مانييه‌وه نه‌كوژرا؟".
رۆژى 16ى نيسان/ ئه‌پريلى 2017 پرۆسه‌ى راپرسى بۆ په‌سندكردنى گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوورى توركيا به‌ڕێوه‌چوو.
دواى هه‌ژماركردنى رێژه‌ى له سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌كان، ده‌ركه‌وت 51.2 له سه‌د به به‌ڵێ ده‌نگيان بۆ گۆڕانكارييه‌كان دابوو، له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ى ده‌نگى نه‌خێر گه‌يشتبووه 48.8 و به‌و ئه‌نجامه‌ش گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوورى توركيا په‌سند كران.
به گوێره‌ى ئه‌و گۆڕانكاريانه سيستمى سياسى توركيا له په‌رله‌مانييه‌وه ده‌كرێته سه‌رۆكايه‌تى.
#EvetZaferMilletindir Elhamdülillah...
— Nilhan Osmanoğlu (@NilhanOsmanoglu) ١٦ أبريل، ٢٠١٧