لە ھەنگاریا هه‌وڵی نێودەوڵەتی كردنی جینۆسایدی گه‌لی كورد ده‌درێت

كۆنفرانسەكە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە بارەی جینۆسایدی كورد، ئەرمەن و جوولەكە بەردەوام دەبێت و لەو بارەوە چەندین توێژینەوە پێشكەش دەكرێن

K24 - ھەولێر

له‌ بۆداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریا كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ جینۆساید گه‌لی كورد و  ئـەرمـەنی و جــوولەكە به‌رێوه‌ده‌چێت.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ شوینی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه‌ رایگه‌یاند كۆنفرانسی تایبه‌ت به‌ جینۆسایدی گه‌لی كورد، ئەرمەن و جوولەكە ئه‌مڕۆ چوارشەممە 19 نیسان ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئەكادیمی و رۆشنبیران له‌ ته‌واوی وڵاتانی جیهان و ئه‌وانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ پرسی جینۆساید به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ بوون، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پرسی كورد  كردووە و شارەزا و پسپۆری مێژووی كوردن و له‌م باره‌وه‌ خاوەن توێژینه‌وه‌ن. 

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت جینۆسایدی گه‌لی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بچه‌سپێندرێت.

پەیامنێری كوردستان24 ئاماژەی بەوەدا هه‌ندێ كۆمپانیای تایبه‌ت له‌ كوردستان و ئه‌وروپا سپۆنسه‌ری دارایی كۆنفرانسه‌كه‌یان كردووه‌.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌روه‌ها  باس له‌ جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن و جوله‌كه‌ ده‌كرێت و شاندێكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌یدن به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ بوونه‌ و چـەندین توێژینەوە و لێکۆلینەوە بۆ بە نــێونەتەوەیی کردنی جینۆسایدی کورد پێشکەش دەكرێن.