به‌ریتانیا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ، بڕیاریدا، رۆژی 8ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدات.
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، له‌سه‌ر داوای تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بووه، كه له دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران.
پێشنیازه‌كه‌ی تیریزا مه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نرێت، چونكه پێشتر رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خته نادات.