ورده‌كارى لێكۆڵينه‌وه له كه‌يسى سه‌نا ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ته‌ندرووستى گشتيى دهۆك له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، هيچ كه‌مته‌رخه‌مييه‌ك جێى قبوڵ نييه و ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه له حاڵه‌تى سه‌نا حوسام به ئاماده‌يى نوێنه‌رى داواكارى گشتى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كاره‌كانى خۆى ده‌ستپێكردووه.
گوتيشى: هه‌موولايه‌ك سوورين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى راستى و درووستى ئه‌و حاڵه‌ته بۆ رايگشتى ئاشكرا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به‌و متمانه‌يه بدرێت كه له نێوان هاووڵاتيان و كه‌رتى ته‌ندرووستيدا هه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، له ماوه‌ى رابردوودا 4 مليۆن و 710 هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆكيان كردووه و به گشتى 71 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجامدراوون.
سه‌باره‌ت به دۆسيه‌ى سه‌نا، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ته‌ندرووستى دهۆك نه‌يشارده‌وه، كه كه‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه و هه‌موو راستييه‌كان ده‌ستنيشان كراوون و ئه‌و حاڵه‌ته‌ى روويداوه هه‌موومان له په‌رۆشيداين بۆ چاره‌سه‌ركردنى.