سه‌رۆكى كازاخستان پێشنيازى قه‌ده‌غه‌كردنى ريش و نيقاب ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كازاخستان پێشنيازى قه‌ده‌غه‌كردنى ريش هێشتنه‌وه و نيقاب ده‌كات.
نور سوڵتان نزار باييڤ، سه‌رۆكى كازاخستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى رووحى موسڵمانان له كازاخستان كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نزارباييڤ داوايكرد، پێشنيازيكرد، به بڕيارێك ريش هێشتنه‌وه و نيقاب قه‌ده‌غه بكرێت.
سه‌رۆكى كازاخستان ئه‌وه‌شى گوت: ريش هێشتنه‌وه و نيقاب و جلى ره‌ش له‌گه‌ڵ كلتوورى كازاخستان ناگونجێن و خه‌ڵك له وڵاته‌كه‌يدا ته‌نيا له كاتى پرسه‌دا جلى ره‌ش ده‌پۆشن.
داواشيكرد، زانايانى وڵاته‌كه‌ى فه‌توايه‌ك له‌و باره‌يه‌وه ده‌ربكه‌ن و قه‌ده‌غه‌ى بكه‌ن موسڵمانانى ئه‌و وڵاته ريش بهێڵنه‌وه و ژنانيش نيقاب بكه‌ن.