نوێترین هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له باره‌ی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له نوێترین راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه به ناوچه كێشه له‌سه‌ركانیشه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كردووه، به هۆی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان, ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق, په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له به‌رده‌م ئه‌ركێكی مێژووییدایه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه: "ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، په‌یوه‌ندی هه‌یه به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و پرسه نیشتمانی و یاساییه‌كان".