خوێندنی قۆناغی 12 درێژ دەكرێتەوە
K24 - سلێمانی
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی قۆناغی 12 لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بۆ ماوەی مانگێک درێژدەکەنەوە و کاتی دەستپێکی تاقیکردنەوەکانيش لەسەرجەم ھەریمی کوردستان دوادەخریت، ئەمەش بە مەبەستی رێکخستنی پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان.