داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی توركیا ره‌تكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا داواكارییه‌كانی له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی ده‌ستووری توركیای ره‌تكرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له پارته‌كانی كۆماری گه‌ل ـ جه‌هه‌په، پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات ـ هه‌ده‌په و پارتی نیشتیمانی به جیا تانه‌یان له ئه‌نجامی ریفراندۆمدا و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ریفراندۆمه‌یان كرد.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "داواكاری هه‌ر سێ پارتی ئۆپۆزسیۆن كه به جیا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمیان كردبوو، به ده‌نگی 10 ئه‌ندامی ده‌سته ره‌تكرایه‌وه و ته‌نیا ئه‌ندامێكیان به ئه‌رێنی ده‌نگ به داواكاری ئه‌وانیدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم".
ریفراندۆمی توركیا رۆژی 16 نیسانی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو و به ده‌نگی 51.41% به‌شدارانی ریفراندۆم په‌سندكرا، له به‌رامبه‌ر 48.59% ده‌نگی نا.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌كانی راگه‌یاندراو، فه‌رمی نین و هه‌ردوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په له زۆربه‌ی پارێزگاكان تانه‌یان له هه‌ڵبژاردن داوه و داوای دووباره ژماردنه‌وه‌ی 60% ده‌نگه‌كانیان كرد.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا هاتووه "بڕیاری ده‌سته‌كه‌یان كۆتاییه و ناڕەزایەتی ھەڵناگرێت".
یاریده‌رده‌ری سه‌رۆكی جه‌هه‌په، بوله‌نت ته‌زجان له‌باره‌ی بڕیاری ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند "سكاڵای خۆیان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا و دادگای ده‌ستوور ده‌به‌ن".
ھەر لەمبارەوە پەرلەمانتاری ھەدەپە، میدحات سەنجار بڕیارەكەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی توركیای رەتكردەوە و رایگەیاند "سكاڵای خۆیان بۆ دادگای دەستوور و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەبەن".