به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: ئه‌مریكا پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، رێککەوتنێکی سەربازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە و بەگوێرەی رێککەوتنەکە بە ئاگاداری حکومەتی عێراق، ئەمریکا هێزی پێشمەرگە پڕچەک دەکات.
ئه‌م قسانه‌ی هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، پاش ئه‌وه‌یه كه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" وڵاته‌كه‌ی داواكاری پینتاگۆنی بۆ پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان په‌سه‌ندكردووه‌و بڕیاردراوه به به‌های نزیكه‌ی 300 ملیۆن دۆلار چه‌ك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بدرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی به‌رگری و ئاسایشی ئه‌مه‌ریكی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، به بڕی 295.6 ملیۆن دۆلار، چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه دابین بكرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه سه‌ربازییانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه داواكراون، ئه‌مانه‌ن:
4400 چه‌كی ئێم 16 ئه‌ی 4.
46 دۆشكای ئێم 2 كالیبه‌ر 50.
186 ره‌شاشی جۆری ئێم 240 بی.
36 ئۆتۆمبێلی هه‌مڤی.
17 ئۆتۆمبێلی گوللـه‌نه‌بڕی هه‌مڤی.
چه‌كی قورس و تۆپی دوورهاوێژ.
12 مۆلیده‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایی سه‌ربازی، جۆری 3 كیلۆوات.
له‌گه‌ڵ كڵاو و ئیله‌گی گوللـه‌نه‌بڕ و جلوبه‌رگی دیكه‌ی سه‌ربازی.
سیسته‌می تایبه‌تی هاوه‌ن و ئامێری ئه‌لیكترۆنی سۆنار بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو، پاشماوه‌ی چه‌كی كیمیایی، مادده تیشكده‌ره‌كانی وه‌ك چه‌كی ناووكی و مه‌وادی دیكه‌ی ته‌قه‌مه‌نی.
له‌گه‌ڵ ئه‌و پێداویستییانه، كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی وه‌كو جی پی ئێسی تایبه‌ت و ئێس پی ئێسی سه‌ربازی تێدایه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، ئامبولانسی سه‌ربازی وتانكه‌ری سه‌ربازی بۆ گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی هه‌ن، كۆی گشتی ته‌واوی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش، بای 295.6 ملیۆن دۆلاره.