كوردێك یه‌كێكه له 100 كاریگه‌ترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكی، لیستی 100 كاریگه‌ترین كه‌سایه‌تی جیهانی بڵاوكرده‌وه و كوردێكیش له نێو لیسته‌كه‌دایه.
له نێو لیسته‌كه‌دا، حه‌مدی ئۆلوكایای تێدایه، كه بزنسمانێكی كورده و خه‌ڵكی باكووری كوردستانه، دامه‌زرێنه و سه‌رۆكی كۆمپانیای ماستی چۆبانێیه له ئه‌مه‌ریكا.
حه‌مدی، خه‌ڵكی شاری لیجه‌ی باكووری كوردستانه و له ساڵی 1996 چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و ئێستا سه‌رمایه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلاره.
ئه‌و بزنسمانه كورده، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی كۆمپانیاكه‌ی، كه تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی جۆره ماستێكی تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند جارێ بووه‌ته بابه‌تی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی كۆمپانیاكه، به‌خشینی به‌شێكی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكه‌یه به كارمه‌ندانی، ئه‌مه‌ش وایكردووه به دڵسۆزییه‌وه زیاتره‌وه كار بۆ سه‌ركه‌وتن بكه‌ن.
له نێو ئه‌و لیسته 100 كه‌سییه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ، ئیڤانكا تره‌مپ و جارید كوشنه‌ری هاوسه‌ری، ڤلادیمێر پوتن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و قاسم سوله‌یمانی هه‌ن.