به ڤیدیۆ... پێش كلاسیكۆ، مێسی و كریستیانۆ ماچی لێوی یهكتر دهكهن
چەند کاتژمێرێک بەر لە بەڕێوەچوونی کلاسیکۆ، لە ئیسپانیا باس باسی تابلۆیەکەی یەکێک لە شەقامەکانی بارسێلۆنایە و لە تابلۆکەدا کریستیانۆ و مێسی گوڵیان بەدەستەوەیە و لێوی یەکتری ماچ دەکەن، دروستکاری گرافیتییەکە ناوی لە بەرهەمەکەی ناوە خۆشەویستییهکی قووڵ.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی له تابلۆیهكه لەبری رکابەریکردنی یەکتری، یهكتر ماچ دەکەن، هەر کەسێکیش بە لای ئەم تابلۆیەدا تێپەڕ بێت، مەحاڵە سەرنجی رانەکێشێت، تەنانەت بەشێک لە گەشتیارەکان وێنە لەگەڵ تابلۆیەکە دەگرن.
هەندێک رەخنەیان لە گرافیتییەکە هەیە و هەندێکیشیان دەستخۆشی لە خاوەنی بیرۆکە و دروستکاری گرافیتییەکە دەکەن، بەڵام تیڤی بۆی، کە دروستکاری تابلۆیەکەیە، پێیوایە کارێکی جوانی کردووە.
تیڤیبۆی، دروستکاری تابلۆیهكه به میدیاكانی راگهیاندووه كه شانازی به كارهكهی دهكات و دهشڵێت: هەستمکرد کەسانێکی زۆر کاتێک چاویان بە گرافیتییەکە دەکەوێت سەرنجیان رادەکێشێت و وێنەی لەگەڵ دەگرن، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە تابلۆکەیان پێ جوانە، بەڵام کاتێک ئەم شتانە لە شەقام نمایش دەکەی چەندان کەسیش رەخنەی لێ دەگرن و پێیانوایە من لە رێگای سووکایەتیکردن بە کەسانی دکە دەمەوێت بەناوبانگ بم و سەرکەوتن بەدەست بهێنم، بەڵام من ئەم جۆرە رەخنانە بە ئاسایی وەردهگرم، چونکە کاتێک تۆ لە شەقام شتێکت نمایشکرد، دەبێت چاوەڕێی رەخنەش بکەیت.
بڕیاره سبهی له یاریگهی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، له كاتژمێر 21:45 خولهك كلاسیكۆی ئیسپانیا له نێوان ریال مهدرید و بارسێلۆنا دهست پێبكات، لهم یارییهدا مێسی و كریستیانۆ رووبهڕووی یهكتر دهبنهوه.