مێسی لە دەستی داعش رزگاری بوو
مێسی ئه‌و منداڵه كورده 5 ساڵییه‌ی كه به نێوی ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆنا كراوه له ته‌مه‌نی دووساڵیدا له شنگال له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا كه‌وته ده‌ستی داعش، دوای دوو ساڵ مانه‌وه‌ی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش به سه‌لامه‌تی رزگاری ده‌بێت و ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له كه‌مپی ماملیان له سنووری شارۆچكه‌ی ئاكرێ ده‌ژیت، به‌ڵام به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی داعش تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بووه و زیاتر به چه‌كی مناڵان یاری ده‌كات.