سه‌رۆكی لالیگا: گۆڵه‌كه‌ی مێسی ئازاری دام
سه‌رۆكی لالیگای ئیسپانیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رازی دڵی خۆی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: وه‌ك هانده‌رێكی ریال مه‌درید گۆڵه‌كه‌ی مێسی ئازاری دام.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 نیسانی 2017، خاڤێر تیباس، سه‌رۆكی لالیگا له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی (كۆپێ) ئیسپانیا، نایشارێته‌وه كه گۆڵه‌كه‌ی مێسی له دوایین ساتی یارییه‌كه له كلاسیكۆ ئازاری دام، ده‌شڵێت: مێسی دیسان سه‌لماندی كه باشترین یاریزانی جیهانه.
خاڤێر تیباسی سه‌رۆكی لالیگا كه هانده‌ری ریال مه‌درید، ده‌شڵێت: هێشتا پاڵه‌وانی لالیگا دیار نییه، پێموایه ریال مه‌درید بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیكترین به‌ربژێره.
تیباس له باره‌ی ئاڵۆزی نێوان پیكێ و رامۆس بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و گوتی: ئه‌وان له نێو یاریگه ركابه‌رییه‌كی وه‌رزشی یه‌كتر ده‌كه‌ن، كاتێكیش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گه‌ڕانه‌وه هه‌موو شتێك له‌بیر ده‌كه‌ن و شانبه‌شانی یه‌كتر كۆشش بۆ سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
خاڤێر تیباسی 54 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن ئیسپانییه، به‌ڵام له كۆستاریكا له دایكبووه، پێشتر سه‌رۆكایه‌تی 11 رێكخراوی جیاوازی تۆپی پێی كردووه و میدیاكان به لاینگری ریال مه‌درید وه‌سفی ده‌كه‌ن.