ئه‌مڕۆ "دزیی سه‌ده" ئه‌نجامدرا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌یان چه‌كداری سه‌ر به گروپێكی مافیای به‌رازیلی، كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی دراو له باشووری رۆژهه‌ڵاتی پاراگوای كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و ملیۆنان دۆلار له گه‌نجینه‌ی كۆمپانیاكه ده‌به‌ن و به‌رپرسانیش ئه‌م دزییه به "دزیی سه‌ده" ناوده‌به‌ن.
نزیكه‌ی 50 چه‌كدار به ته‌واوی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی و ته‌قینه‌وه، پاش ئه‌نجامدانی دزییه‌كه، كه ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاندووه، شاری "سیداد دل ئاستی" پاراگواییان جێهێشتووه و له پاش خۆیان ره‌وشێكیان درووستكردووه كه شوێنه‌كه وه‌ك مه‌یدانی جه‌نگی لێهاتووه.
به‌گوێره‌ی گووته‌ی شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه، جگه له هه‌ڵمه‌تی دزییكردنه‌كه، چه‌كداره‌كان ناوچه‌كه‌یان وێرانكردووه و پۆلیسێكی پاراگواییشیان كوشتووه.
به‌ڵام هێزێكی پۆلیسی هاوبه‌شی به‌رازیل و پاراگوای، له نزیك تاڤگه‌كانی "ئه‌گوازۆ"ـی به ناوبانگ، كه ده‌كه‌وێته نێوان سنووری هه‌ر دوو وڵات، دوای چه‌كداره‌كان كه‌وتوون و به‌گوێره‌ی تویتێكی وه‌زیری ناوخۆی پاراگوای كه له تویته‌ره‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه نووسیوویه‌تی" توانیوویانه 3 كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه مافیایه بكوژن و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 4 چه‌كداری دیكه‌شیان ده‌ستگیربكه‌ن".
50 Brazilian and Paraguayan robbers use explosives to attack armoured transport company, killing a policeman, stealing millions in Paraguay pic.twitter.com/d6awGuRdtT
— AFP news agency (@AFP) ٢٥ أبريل، ٢٠١٧
له تویته‌كه‌دا وێنه‌ی پۆلیسێكیش دانراوه و به‌رامبه‌ر لاشه‌ی یه‌كێك له كوژراوه‌كانی وه‌ستاوه كه جل و به‌رگی سه‌ربازی له به‌ردایه و هه‌موو گیانی له خوێندا سوور بووه، وێنه‌یه‌كی دیكه‌ش ئۆتۆمێلێكی ئه‌و گرووپه مافیایه‌یه كه گوللـه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی به‌ركه‌وتووه، جگه له گوللـه‌نه‌بڕ و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی".
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رازیل ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه رایانگه‌یاند" رووبه‌ڕوو بوونه‌وه روویداوه‌و كوژراو و بریندار هه‌بووه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه رانه‌گه‌یاندووه".
به‌ڵام "میشال تامر" سه‌رۆكی به‌رازیل رایگه‌یاندووه" به هه‌موو شێویه‌ك پاڵپشتیی پۆلیسی پاراگوای ده‌كه‌ن و هه‌موو پێداویستییه‌كیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه مافیایه له ناوببه‌ن".