كوردستان24 ناوی شه‌هیدو برینداره‌كانی بۆردوومانه‌كه‌ی توركیا له‌ شنگال بڵاوده‌كاته‌وه‌

5 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و 8 دیكه‌ش بریندارن

به‌هۆی بۆردوومانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی شنگال، كه‌ مه‌به‌ست لێی بۆردوومانكردنی بنكه‌ و باره‌گاكانی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" بوو، به‌ڵام یه‌كێك له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش كه‌ له‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی ئه‌و هێزانه‌وه‌ نزیك بوون، كه‌وته‌به‌ر بۆردوومانه‌كه‌ و له‌ ئاكامدا "5" پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و 8 پێشمه‌‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.

نیعمه‌ت مارۆنسی، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند" ناوی شه‌هید و برینداره‌كان ئاشكرا بووه‌ و  برینداره‌كانیش ئیستا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆكدا چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت.

ناوی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كانی بۆردوومانه‌كه‌یه‌.

1 - ئیسماعیل سه‌عید باپیر

2 - مسته‌فا ره‌سوڵ حه‌مۆ

3 - ئیدریس عه‌بدولڵا شه‌مدین

4 - به‌هجه‌ت محه‌مه‌د سه‌عید

5 - هیشام هیشیار

هه‌روه‌ها له‌و بۆردوومانه‌دا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون، ئه‌مه‌ش ناوی ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كانه‌.

1 - عیماد عه‌بدوڵڵا

2 - ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان

3 - سه‌میر عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د

4 - محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مسته‌فا

5 - عیسا عه‌لی ره‌شۆ

6- سابر سه‌لیم حه‌سه‌ن

7 - حسێن محه‌مه‌د سدیق

8 - ئازاد فه‌ریق عومه‌ر

هه‌ر ئه‌مرۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌رباره‌ی بۆردوومانكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند" " ئێمە لە كاتێكدا کە نیگەرانین بە لێدانی سەنگەر و بنكەكانی پێشمەرگەكانمان و بە توندی نارەزایی دەردەبڕین و تەئكید دەكەینەوە كە ئەو جۆرە پەلامارە گەر هەڵەش بێت بەهیچ جۆرێك قابیلی قبوڵ نییە، جارێكی دیكە ئەو راستییە بە بیری هاوڵاتیانی خۆمان و هەموو لایەك دێنینەوەوە كە ئەم روداوە و هەر روداوێكی دیكەی هاوشێوە لە ئاكامی وجودی نارەوا و خۆسەپێنی پەكەكەیە لە هەرێمی كوردستاندا. وجودێك كە جگە لە شەڕ و گێچەڵ و رێگرتن لە ئاوەدانكردنەوە، هیچ سوود و قازانجێكی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان نەبووە و نییە، ئەمە یەكەم جاریش نییە خەڵك و هاوڵاتیانی ئێمە دەبنە قوربانی سیاسەتە ناكامەكانی پەكەكە كە گۆڕەپانی خۆی بەجێهێشتووە و بەناهەق شەڕی بۆ هەرێمی کوردستان گواستۆتەوە".

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووه‌ " به‌ داخه‌وه‌ لەو بۆردومانەدا سەنگەرێكی پێشمەرگەش بەركەوت و ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان شەهید و بریندار بوون. وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و هاوخەمی خۆمان بۆ گیانی شەهیدە قارەمانەكانمان و خواستنی هیوای شیفا و چاكبونەوە بۆ بریندارەكانمان، جارێكی دیكە تەئكید دەكەینەوە كە پەكەكە دەبێ شنگال و دەوروبەری چۆڵ بكات و ئەگەر كەمترین خەمخۆری بۆ خەڵكەكەی تێدایە با لێگەڕێت لە جیاتی بۆردومانی فرۆكەی توركیا، دەستی ئاوەدانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بگاتێ".