هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به بۆردومانكردنی شنگال له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به بۆردومانكردنی شنگال و چیای قه‌ره‌چوغ له رۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه راگه‌یاند و ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وان له‌و بۆردومانه نیگه‌رانن.
ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و رووداوه، راسته‌وخۆ گه‌یاندووه‌ته ئه‌نقه‌ره و ئه‌وانییان لێ ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه.
له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له شنگال باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه كراوه‌ته ئامانج، پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید و 9ی پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی لێدوانی رێدوور خه‌لیل، گوته‌بێژی یه‌په‌گه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركای له چیای قه‌ره‌چوغی رۆژئاوای كوردستانیش باره‌گایه‌كی ئه‌وانییان كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه 20 شه‌ڕڤان گیانییان له‌ده‌ستداوه و 18ی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كه نیشاندا.