كاردانه‌وه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر بۆردومانه‌كانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ شنگال و رۆژئاوای كوردستان

kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

دوای بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ چیای شنگال له‌ باشووری كوردستان و چیای قه‌ره‌چوغ له‌ رۆژئاوای كوردستان هه‌ر یه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌یانكرد و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هێرشه‌ جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌شه‌وه‌ ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات, له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ بێ ده‌نگ نه‌بن.

به‌ هۆی بۆردومانكردنى باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌، له‌لايه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و نزیكه‌ی 9 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.