سیناتۆرێكی ئهمهریكا: پێویسته پێشمهرگه راستهوخۆ پڕچهك بكرێت
K24 - واشنتن:
مارکۆ رۆبیۆ سیناتۆری ئەمریکی لە پارتی کۆمارییەکان رایگەیاند کورد ھاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە و ئێستا گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکرێت بۆ لەمەودا بەشێوەیکی راستەوخۆ چەک بدرێتە کورد.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24, مارکۆ رۆبیۆ گوتی: "زۆربەی ئەو ھاوکارییانەی کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی بەغدا نێردراون، بوونەتە جێگای نیگەرانی ھەندێک لایەن".
ئاماژەی بەوەدا ناردنی چەک لەرێگەی بەغداوە بۆ کورد نیگەرانی ھەندێک لایەنی بەدوای خۆیدا ھێناوە زۆربەی سیاسیەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەوەدان راستەوخۆ ھاوکاری کورد بکرێت.
ههروهها گوتی: "ئەمه راستييهکە و دەبێ لەبەرچاوی بگرین و گفتوگۆی لەبارەوە بکەین, بزانین دەکرێ بەراستەوخۆ چەك بۆ کوردبنێرین یان نا؟ ئێستا زۆربەی سیاسەکانی ئەمریکا پێیانوایە کە دەبێ راستەوخۆ ئەو ھاوکارییانە بدرێتە کورد."