ژمارەی داعشە ئەمریكییەكان ئاشكرا دەكرێت

رۆژئاواییەكان لە قۆناغی دوایی داعش دەترسن
kurdistan24.net

K24 - واشنتن

لەگەڵ لاوازبوونی تواناکانی داعش لە عێراق و سووریا، ئێستا رۆژئاواییەکان ترسی ئەوەیان ھەیە کە رەنگە لەداهاتوودا، چەکدارە بیانییەکانی ئەو رێکخراوە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و لەوێ کاری تێکدەرانە ئەنجام بدەن، راوێژکارێکی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بە کوردستان24 راگەیاند کە تا ئێستا نزیکەی 300 ئەمریکی چوونەتە نێو ریزەکانی داعشەوە لەعێراق و سووریا.