زێدان كریستیانۆی له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید دوورخسته‌وه
زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه كه تێیدا كریستیانۆ ناوی له پێكهاته‌دا نه‌هاتووه و دووری خستۆته‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 26 نیسانی 2017، ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا راگه‌یاند.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، كریستیانۆ به‌هۆكاری شه‌كه‌تبوون و هیلاكییه‌وه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوور خراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه مۆراتا له كاتی راهێنانه‌كان له پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان بووه، به‌ڵام ناوی له پێكهاته‌كه‌دا هه‌یه و دوورنه‌خراوه‌ته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، له تواناكانی سێرخیۆ رامۆسی كاپتن بێبه‌شه، هه‌روه‌ها به‌هۆی پێكانه‌وه كلیپه‌ر پیپی پورتوگالیش دابڕاوه، له به‌رامبه‌ردا زیزۆ بانگهێشتی رافایل ڤارانی كردۆته‌وه كه تازه له پێكان چاكبۆته‌وه.
له هه‌فته‌ی 34ـه‌مینی لالیگا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:30 ده‌بنه میوانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا.