تۆپه قورسه‌كانى كۆرياى باكوور هه‌ڕه‌شه‌ى وێرانكردنى سيئۆل ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايه‌كى كاروبارى به‌رگرى ژاپۆن رايگه‌ياند، تۆپه دوورهاوێژه‌كه‌ى كۆرياى باكوور كه ناوى تۆپى هاوتزره, هاوشێوه‌ى چه‌كێكى وێرانكار له توانايدا هه‌يه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا سيئۆڵى پايته‌ختى كۆرياى باشوور وێران بكات.
تكايل ميزوكامى, ژنه پسپۆرێكى بوارى به‌رگرى و ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييه و له‌و بڕوايه‌دايه, كۆرياى باكوور سوپايه‌كى به‌هێز و كه‌تيبه‌يه‌كى مه‌زنى تۆپى دوورهاوێژى هه‌يه, كه له ماوه‌ى ساڵانى شه‌ڕى سارد به ئامانجى گێڕانه‌وه‌ى كۆرياى باوور درووستيكردووه.
گوتيشى: سوپاى كورياى باكوور, 12 هه‌زار تۆپى مه‌دفه‌عى و 2300 گوله تۆپى دوورهاوێژى 107 ميليمه‌ترى هه‌يه و زۆربه‌ى تۆپه‌كانيشى له جۆرى 122 و 152 و 170 ميليمه‌ترن.
ئه‌و ژنه پسپۆڕه روونيشيكرده‌وه, تۆپخانه‌ى تۆپه قورسه‌كانى كۆرياى باكوور هاوشێوه‌ى چه‌كى وێرانكارن و له تواناياندا هه‌يه پايته‌ختى كۆرياى باشوور كه ژماره‌ى دانيشتوانى ئه‌و وڵاته نزيكه‌ى 50 مليۆن كه‌سه به ته‌واوى له‌گه‌ڵ زه‌وى ته‌خت بكه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه, باشتر وايه كۆرياى باشوور, رێژه‌ى چڕى دانيشتوانى پايته‌خت كه‌مبكاته‌وه و ژێرزه‌مين و په‌ناگه‌ى ئارام بۆ دانيشتوانه‌كه‌ى دابين بكات, وه‌ك هه‌وڵێك بۆ له‌به‌رچاوگرتنى مه‌ترسييه‌كانى كۆرياى باشوور.