پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌رسه‌رداگرتنی چه‌ك كرد
K24 – هه‌ولێر
بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ناوخۆی شار و دوروبه‌ری شار ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك كرد.
له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه وه‌رزشییه‌كان، چه‌ندین ته‌قه كراوه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیانی سڤیل بوونه‌ته قوربانی، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك كرد كه هه‌ر شه‌وێك پشكنینی شوێنه جیاوازه‌كانی كات به‌سه‌ربردن ده‌كات و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی گه‌رم و سارد هه‌ڵگرانی چه‌ك ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان ده‌ستگیر ده‌كات.