چه‌ند نهێنييه‌كى ژيانى سه‌رۆكه ديكتاتۆره‌كه‌ى كۆرياى باكوور ئاشكرا ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
هێشتا زۆر لايه‌نى ژيانى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور به نه‌زانراوى ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدايه به هۆى ململانێكانى ئه‌و سه‌رۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا, له ئاستى جيهاندا بايه‌خێكى زۆر به هه‌واڵ و ورده‌كارييه‌كانى ژيانى ده‌درێت.
له‌دايكبوونى
به گوێره‌ى زانيارى ره‌سمى كۆرياى باكوور, كيم جونگ ئون له 8ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 1982 له‌دايكبووه. ده‌وترێت ده‌ستكارى ساڵڕۆژى له‌دايكبوونى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ يادى له‌دايكبوونى 70 ساڵه‌ى باپيرى كه سيستمى ئێستاى كۆرياى باكوورى داناوه يه‌كبگرێته‌وه.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرييه‌كان له‌و بڕوايه‌دان ناوبراو له 1983 يان 1984 له‌دايكبووبێت.
له سويسرا خوێندوويه‌تى و ياريزانێكى تۆپى باسكه‌يه
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى خوێندنى ئه‌و سه‌رۆكه‌وه له‌به‌ر ده‌ست نيين، به‌ڵام ده‌وترێت ناوبراو به زمانى ئينگليزى له شارى برنى سويسرا خوێندوويه‌تى.
هاوڕێكانى ده‌ڵێن، كيم له كۆليژدا كه‌سێكى هێمن و له‌سه‌ر خۆ بووه و زۆربه‌ى كاتى له‌ماڵه‌وه به‌سه‌ر بردووه.
ناوبراو به ناوى باك ئون وه‌ك كوڕى ديپلۆماتكارێكى پێشووى كۆرياى باكوور له سويسرا خوێندوويه‌تى.
هه‌رچه‌نده كيم باڵاى به‌رز نييه و كێشى زۆره به‌ڵام يه‌كێكه له ياريزانه باشه‌كانى تۆپى باسكه و به هۆى سووربوونى له‌سه‌ر ياريكردن و رقبوونه‌وه له دۆڕاندن، توانيويه‌تى په‌ره به تواناكانى بدات.
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له سويسرا په‌يوه‌ندى به كۆليژى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌يه‌وه كردووه.
كاتێك كيم جونگ ئێل له 2010 نه‌خۆش كه‌وت په‌له‌ى بوو بۆ ئه‌وه‌ى كوڕه تاقانه‌كه‌ى به خێرايى پێبگات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سياسى و سه‌ربازى راده‌ست بكات و له سه‌رده‌مى ئه‌ودا پله‌ى له ريزى سوپادا گه‌يشته چوار ئه‌ستێره.
كۆرييه‌كان چى ده‌ڵێن
به بڕواى خه‌ڵكى كۆرياى باكوور، كيم جونگ ئون، كۆپى راسته‌قينه‌ى باوكييه‌تى. هه‌ر له ره‌فتاره‌وه تا قژ داهێنانى.
ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌يه كيم جونگ ئون چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى جوانكارى بۆ كرابێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆرتر به باوكى بچێت.
ماوه‌يه‌ك پێش ئه‌وه‌ى باوكى بمرێت ده‌ستنيشانكرا بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى و باوكى له 2011 دا به نه‌خۆشى دڵ كۆچى دواييكرد.
كاتێك له 2011دا ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست كيم جونگ ئون ته‌مه‌نى ته‌نيا 30 ساڵ بوو. بووه بچووكترين سه‌رۆك له جيهاندا.
سه‌ره‌تا گوێڕايه‌ڵى ئامۆژگارييه‌كانى ئامۆژنى كيم كونگ هوى و مامه‌كه‌ى جانگ سونگ تايك ده‌گرت. به‌ڵام له 2013دا كيم فه‌رمانى كوشتنى مامى ده‌ركرد. به تۆمه‌تى هه‌وڵدانى بۆ ئه‌نجامدانى كوده‌تا.
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت
هه‌رچه‌نده ده‌ركه‌وتنى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌ريتێكى بێزراوه له كۆرياى باكوور, به‌ڵام كيم جونگ ئون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت، كه پێشتر گۆرانيبێژ بووه.
تا ئێستا هاوسه‌رگيرى ئه‌و دووانه به ره‌سمى رانه‌گه‌يه‌ندراوه, به‌ڵام به راى هه‌واڵگرى كۆرياى باشوور، له 2009 ئه‌وان هاوسه‌رگيريان كردووه و به‌ر له هاوسه‌رگيريان منداڵێكيان هه‌بووه و دواتريش كچێك و كوڕێكيان بوونه.