له هه‌رێمێكى موسڵمان نشين ناوى موحه‌ممه‌د و ئيسلام و مه‌دينه قه‌ده‌غه‌كران
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى چين له ناوچه‌ى شينگيانگى خاوه‌ن ئۆتۆنۆمى له چين رايانگه‌ياند، 29 ناوى ئيسلامييان قه‌ده‌غه كردووه و به گوێره‌ى بڕياره‌كه نابێت هيچ خێزانێكى موسڵمانى ئه‌و ناوچه‌يه ناوه‌كانى موحه‌ممه‌د و قورئان له منداڵه‌كانيان بنێن.
به‌رپرسى نووسينگه‌ى ئه‌ميندارى گشتى پارێزگاى كاشغارى هه‌ڵكه‌وتوو له باشوورى هه‌رێمه‌كه رايگه‌ياند، هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ى پاشخانى ئاينيان هه‌يه قه‌ده‌غه‌ن.
گوتيشى: ئه‌و منداڵانه‌ى تازه له‌دايكده‌بن, ئه‌گه‌ر ناوى ئيسلامييان لێ بنرێت له خزمه‌تگوزارى ته‌ندرووستى و خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتى: ناوه‌كانى: موحه‌ممه‌د، ئيسلام, قورئان, جيهاد, مه‌دينه, مه‌كه به ته‌واوى قه‌ده‌غه‌ن.
پێشتريش له‌و هه‌رێمه ريش و حيجاب و نيقابى ژنان قه‌ده‌غه كرا.
له هه‌رێمى شينگيانگى چين نزيكه‌ى 23 مليۆن موسڵمان ده‌ژين.
ماوه‌ى 66 ساڵه ئه‌و هه‌رێمه له لايه‌ن چينه‌وه داگيركراوه و له بنه‌ڕه‌تدا توركمانستانى خۆرهه‌ڵاته.
سه‌رچاوه: هافينگتۆن پۆست.