فڕۆكه‌یه‌كی كوبا به 40 سه‌رنشینه‌وه له راداره‌كان دیارنامێنێت
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی كوبا بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته به 40 سه‌رنشینه‌وه له شاشه‌ی راداره‌كانی دیار نامێنێت و بێ سه‌روشوێن ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ئه‌و وڵاته، له ئێستادا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به فڕۆكه‌كه‌وه نه‌ماوه و چاره‌نووسیشی دیار نییه.
هه‌ندێك له میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كه له جۆری ئه‌نتۆنۆڤ 25ه و پێده‌چێته به 40 سه‌رنشینه‌وه تێكشكابێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و فڕۆكه‌یه سه‌ر به كۆمپانیای ئیرۆگاڤیۆتایه و له فڕۆكه‌خانه‌ی باراكوای رۆژهه‌ڵاتی كوبا هه‌ڵفڕیوه، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی فڕۆكه‌كه و سه‌رنشینه‌كانی دیار نین.