دوو ساڵ بەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە لە كۆبانێ تێپەڕێت

پێشمەرگە بە فەرمانی بارزانی بۆ رێگری كردن لە داگیركردنی كۆبانێ چووە رۆژئاوای كوردستان
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی بە فەرمانی مەسعود بارزانی، فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان ھێزێكی پێشمەرگە بۆ رێگری کردن لە داگیركردنی كۆبانێ لە لایەن چەكدارانی داعش چووە كۆبانێ، ئەو ھێزەی پێشمەرگە، كە بۆ پشتیوانی لە شەڕڤانانی یەپەگە لە شەڕی دژی داعش چووبوونە كۆبانێ، دوای تێكشكاندی داعش و نەمانی مەترسی لەسەر كۆبانێ ھێزەكەی پێشمەرگە گەڕانەوە ھەرێمی كوردستان.

پێشمەرگە پێش دوو ساڵ دوای بەجێ گەیاندنی ئەو ئەرکەی پێی سپێردرابوو، لە کۆبانێ گەرایەوە، یەکەمین فەرماندەی پێشمەرگە کە چووە کۆبانێ باس لەوە دەکات، چوونی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوا بە بڕیاری بارزانی بووە، گەڕانەوەشی لەسەر داوای یەپەگە بووە.