ئه‌ردۆغان به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ستبوونی یه‌په‌گه به په‌كه‌كه‌وه ده‌خاته به‌رده‌ستی تره‌مپ
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن، ره‌ققه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعش، ده‌گۆڕین بۆ گۆڕستان و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاش هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه نه‌به‌ستێت، له كاتی سه‌ردانی واشنتۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ستبوونی یه‌په‌گه به په‌كه‌كه‌وه ده‌ده‌مه تره‌مپ".
ئه‌ردۆغان له میانی وتارێكدا له ئیستانبوڵ گووتی" ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و توركیا هێزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن، ده‌توانن ره‌ققه بكه‌نه گۆڕستان".
ئه‌ردۆغان ناوه‌ڕاستی مانگی ئایار/ مایو بۆ بینینی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌چێته واشنتۆن.
قسه‌كانیشی له كاتێكدایه، ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن ستراتیژییه‌تی جیاوازیان هه‌یه تا له سوریا پشتی پێ ببه‌ستن، چونكه تا ئێستا داعش ناوچه‌یه‌كی فراوانی له ژێر ده‌ستدا ماوه.
واشنتۆن پاڵپشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" ده‌كات، كه كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیین، ئه‌و هێزه هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوان گرووپه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كانه و واشنتۆن له جه‌نگی داعشدا هاوكارییان ده‌كات.
به‌ڵام توركیا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌زانێت، ئه‌و هێزه‌ی له ساڵی 1984 وه دژی توركیا له شه‌ڕی چه‌كداریدایه و ئه‌نقه‌ره و به‌شێك له هاوپه‌یمانه‌كانی له وڵاتانی رۆژئاوا به "تیرۆریست" ناویان ده‌به‌ن.
هه‌ر بۆیه ئه‌ردۆغان هه‌ر جۆره به‌شدارییه‌كی ئه‌و هێزانه "یه‌په‌گه" له هێرشی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند" له كاتی بینینی تره‌مپدا، به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ستبوونی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ی هاڕێكانیان، هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ گرووپه "تیرۆریسته‌كان" نه‌به‌ستن.