كچه 500 كیلۆییه‌كه ده‌هێنریته ئیمارات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی "برجیل" له شاری ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات رایگه‌یاند" پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مڕۆ پێشوازی له "ئیمان عه‌بدولعاتی" كچه قه‌ڵه‌وه میسرییه‌كه بكه‌ین و بۆ چاره‌سه‌ركردن له هیندستانه‌وه بهێنرێته‌وه ئیمارات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به كه‌ناڵی "سكای نیوز عه‌ره‌بی" گوتووه" ئیمان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی له شاری مۆمبای هیندستانه‌وه ده‌گاته نه‌خۆشخانه‌ی "برجیل" له ئه‌بوزه‌بی، به‌ڵام كاتی گه‌یشتنه‌كه‌ی به وردی دیاریی نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی "البیان"ـی ئیماراتی ئه‌وه‌ی بیرهیناوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی "برجیل" پێشوازی له ئیمان ده‌كات و به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری مۆمبای هیندستانه‌وه به یاوه‌ریی تیمێكی پزیشكی له‌گه‌ڵ شه‌یمای خوشكیدا ده‌هێنرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ناوداره‌كه‌ی ئیمارات.
رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی له یاسین شه‌حات، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جیكاری پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌ی "برجیل"ـه‌وه زانیوویه‌تی" نه‌خۆشخانه‌كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریین بۆ پێشوازیكردن له "قه‌ڵه‌وترین كچی جیهان" و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ئه‌بوزه‌بی كردووه تا به ئاسانی بتوانن ئه‌و كچه بگوازنه‌وه ناو نه‌خۆشخانه‌كه و له نهۆمی یه‌كه‌مدا بیخه‌نه ژێر چاودێریی چڕه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه " ئێستا له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن، ئه‌مبۆڵانسێكی تایبه‌ت كه توانای هه‌ڵگرتنی 450 كیلۆی هه‌بێت بۆ ئیمان ئاماده بكه‌ین".
شه‌حات ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه " چاره‌سه‌ركردنی ئیمان له نه‌خۆشخانه‌كه ته‌نها پاڵنه‌ری پشتی لایه‌نه مرۆییه‌كه‌یه‌تی، چونكه ئاگادارین كه ره‌وشی ته‌ندروستی ئیمان له مۆمبای زۆر خراپ بووه".
روونیشیكرده‌وه" ئیمان له ئه‌بوزه‌بی چاره‌سه‌ریی بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شی بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ده‌كرێت كه به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه له راده‌به‌ده‌ره‌كه‌یه‌وه دووچاری بووه وه‌ك "غوده‌ی ده‌ره‌قی" و هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه‌ی بۆ ئه‌نجام نادرێت لێره، چونكه نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌ده‌ی له مۆمبای بۆ ئه‌نجامدراوه".
پێش چه‌ند رۆژێك شه‌یمای خوشكی ئیمان، تیمه پزیشكییه‌كه‌ی كه چاودێری ره‌وشی ته‌ندرووستی ئیمانیان ده‌كرد، به تایبه‌تی پزیشكه‌كه‌ی "لكدالاو"ــی به هه‌وڵدان بۆ ناوبانگ په‌یداكردن به‌هۆی ئیمانه‌وه تۆمه‌تبار كردبوو و هه‌روه‌ها به بێ به‌ڵێن ناوی هێنابوو".