بەڤیدیۆ.. گۆڵپارێزێکی 44 ساڵان لە کاتی زیادکراو گۆڵی یەکسانبوون بۆ یانەکەی تۆمار دەکات

ئەمە یەکەمجاری نییە
kurdistan24.net

K24- هەولێر

ئۆسکار پێرێز شەوی رابردوو لە خولی یانەکانی مێکسیکۆ کارێکی دەگمەنی ئەنجام دا و لە کۆتا خولەکی یاریی یانەکەی گۆڵی بەرامبەربوونی تۆمارکرد.

لەمیانی یارییەکانی گەڕی شازدەمینی خولی کلاوزۆرای مێکسیکۆ، پاچوکا و کروز ئازۆل بە 2-2 یەکسانبوون، گەرچی تاکو کاتی زیادکراوی یارییەکە پاچوکا بە گۆڵێک لەدواوەبوو، بەڵام ئۆسکار پێرێزی 44 ساڵان کە بە "کەروێشک" ناسراوە، گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ پاچوکا تۆمارکرد و خاڵێکی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا، کە پاچوکا بە 21 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت و کروز ئازۆلیش بە 18 خاڵ لە پلەی سێزدەمین دێت.