كۆرياى باكوور هه‌ڕه‌شه‌ى تێكشكاندنى كه‌شتيگه‌له‌كانى ئه‌مريكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆرياى باكوور, هه‌ڕه‌شه‌ى نغرۆكردن و تێكشكاندنى كه‌شتيگه‌لى هه‌ڵگرى فڕۆكه ئه‌مريكاييه‌كان ده‌دات، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مريكا ئه‌و كه‌شتيگه‌لانه ره‌وانه‌ى سنوورى ئاوى كۆرياى باكوور بكات.
سايتى يوۆريمينزوكيرى هه‌واڵى كۆرياى باكوور بڵاويكرده‌وه, ئه‌گه‌ر له هه‌ر چركه‌يه‌كدا ژێرده‌رياييه‌كان و كه‌شتيگه‌لى ئه‌مريكايى به‌ره‌و ئاوى كۆرياى باكوور بجوڵێت, بێ هيچ دوو دڵييه‌ك لێيان ده‌درێت و تێكده‌شكێنرێن و ده‌كرێنه تارمايى ژێر ئاو.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌مريكا له رێى ناردنى ژێرده‌ريايى و كه‌شتيگه‌لى هه‌ڵگرى فڕۆكه‌ى جه‌نگى خه‌ريكى ئه‌وه‌يه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كۆماره‌كه‌مان درووست بكات و ده‌يه‌وێت ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى شه‌ڕ بكاته‌وه.
سايته‌كه‌ى كۆرياى باكوور هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى ناووكى كردووه بۆ به‌رگريكردن له وڵاته‌كه‌يان و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه, هه‌ر بيركردنه‌وه‌يه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر كۆرياى باكوور چاره‌نووسى هه‌ڵوه‌راندنى په‌لامارده‌ره‌كانه.