هه‌سه‌ده 6 گه‌ڕه‌كى ديكه‌ى ته‌بقه‌ى رزگار كرد
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ناسراو به هه‌سه‌ده توانيان شه‌ش گه‌ڕه‌كى ديكه‌ى شارى ته‌بقه له باكوورى سووريا رزگار بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ى ئۆپراسيۆنى توڕه‌يى فوراتدا كه هه‌سه‌ده دژى داعش ئه‌نجاميده‌دات و ئامانجى رزگاركردنى ره‌ققه‌يه, به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ شه‌ش گه‌ڕه‌كى ديكه رزگار كران كه يه‌كێكيان گه‌ڕه‌كى كڵێسه‌ى ئاشوورييه‌كانه.
دواى رزگاركردنى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه پرۆسه‌ى كێوماڵكردن و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى مينه‌كان و پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له شوێنه‌واره‌كانى داعش ده‌ستيپێكردووه.
له سه‌نته‌رى شاره‌كه‌ش, هێزه‌كانى هه‌سه‌ده توانيان 14 چه‌كدارى داعش گه‌مارۆ بده‌ن و به كوشتنيان كۆتايى به پێكدادانه‌كان له‌و ناوچه‌يه بهێنن.
ئه‌و ئۆپراسيۆنه‌ى هه‌سه‌ده له 21ى ئازارى رابردوودا ده‌ستيپێكرا.
ئامانجى سه‌ره‌كى ئۆپراسيۆنه‌كه رزگاركردنى ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعشه له سووريا.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى به پێشڕه‌وى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) دامه‌زراوه و چه‌كدارى عه‌ره‌ب و توركمان و كريستيان تێيدا ئه‌ندامن و به هێزى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى باكوورى رۆژئاواى سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌مريكا له ريزى پێشه‌وه‌ى وڵاتانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعشه كه هاوكارى و پشتيوانى لۆجستى و مرۆيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌كات و وه‌ك هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى له مه‌يدانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش هه‌ژماريان ده‌كات.