سوپاى عێراق: سێ هه‌فته‌ى ديكه مووسڵ به ته‌واوى كۆنترۆڵ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى عێراق, فه‌ريق ركن عوسمان غانمى پێشبينى كرد, له مانگى داهاتوودا به ته‌واوى مووسڵ كۆنترۆڵ بكرێته‌وه.
رۆژنامه‌ى سه‌باحى ره‌سمى عێراق, ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه له زارى فه‌ريق روكن عوسمان غانمى, سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى عێراقه‌وه بڵاويكرده‌وه, شه‌ڕى مووسڵ ئه‌وپه‌ڕى له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى داهاتوودا كۆتايى دێت.
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش له ئابى 2014ه‌وه به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام بۆردومانى چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌ن.
ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مووسڵ له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا به سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى ده‌ستيپێكرد.
به گوێره‌ى زانيارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان تا ئێستاش نزيكه‌ى نيو مليۆن هاووڵاتى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعشدا له رۆژئاواى مووسڵ ماوون.
هه‌ينى كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو, فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌يه‌كى پۆليسى ئيتيحادى و 18 سه‌رباز و پۆليسى عێراق له نزيك گه‌ڕه‌كى كۆنى مووسڵ كوژران.
دوێنێ شه‌ممه هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق توانيان دوو شوێنى ستراتيژى بگێڕنه‌وه ژێر كۆنترۆڵيان دواى ئه‌وه‌ى له هێرشى پێچه‌وانه‌ى داعشدا له‌ده‌ستيان دابوو.
هاوكات وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌فسه‌رێكى پله باڵاى له كار دوورخسته‌وه به هۆى شكستهێنانى له به‌رده‌م په‌لامارى داعش و به‌جێهێشتنى ناوچه‌يه‌كى ژێر كۆنترۆڵى هێزه ئه‌منييه‌كان.