ئه‌ردۆغان دڵته‌نگه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه, كه ئه‌و "دڵته‌نگه" به هۆى بينينى ده‌ورييه هاوبه‌شه‌كانى سوپاى ئه‌مريكا و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه), له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان سووريا و توركيا.
ئه‌ردۆغان له لێدوانێكدا گوتى: "به‌داخه‌وه ئاڵاى ئه‌مريكا له پاڵ ئاڵاى رێكخراوێكى تيرۆريستى به ناوى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌سه‌ر كاروانه‌كانيان دانراوه، كارێكى زۆر خه‌مباره".
گوتيشى: "ئه‌و بابه‌ته له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى 16ى ئايار له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ده‌خه‌مه به‌ر باس".
هه‌روه‌ها "نيگه‌رانى و په‌ژاره‌ى قووڵيشى بۆ به‌رده‌وامى هاوكارى نێوان هێزه‌كانى ئه‌مريكا و ميليشيا كوردييه‌كان ده‌ربڕى" و گوتى: "ئه‌و كاره ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستێت".
توركيا له چه‌ند رۆژى رابردوودا بۆردومانى باره‌گاى فه‌رمانده‌يى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كرد و بووه هۆى كوژرانى 28 كه‌س و هاوكات شه‌ڕوپێكدادان له نێوان سوپاى توركيا و جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان له سه‌ر سنوور روويدا.
له ژێر كاريگه‌رى ئه‌و رووداوانه‌دا ئه‌مريكا, ژماره‌يه‌ك هامه‌رى سه‌ربازى به ئاڵاى ئه‌مريكاوه ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له ناوچه سنوورييه‌كانى سووريا وه‌ك ده‌ورييه‌ى سه‌ربازى بڵاوببنه‌وه و رێگرى له روودانى هه‌ر جۆره پێكدادانێكى نوێ بگرن.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتن، كه به پشتيوانى ئه‌مريكا شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن.
ئه‌نقه‌ره يه‌كينه‌كان به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له سووريا ده‌زانێت.
سه‌رچاوه: AFP-RT