به‌وێنه.. یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر له كاتی یاریكردن كۆچی دوایی كرد
K24 ـ هه‌ولێر
سۆران تاهیری یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌كاتی یاریكردنی له یه‌كێك له یاریگه بچووككراوه‌كانی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ست دا.
سۆران تاهیری 24 ساڵان كه له‌وه‌ته‌ی 2010 له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان، لاوان و پێشكه‌وتووانی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كات و وه‌رزی 2011-2012 به باشترین یاریزانی خولی لاوانی یانه نایابه‌كانی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه، به‌هۆی قوتدانه‌وه‌ی زمانی له یارییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی یاریگه بچووككراوه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك یاریزانان و خۆشه‌ویستانی سۆران تاهیر خه‌مبارن و هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك خه‌می خۆی هه‌ڵده‌ڕێژێت و سه‌ره‌خۆشی له یه‌كتری و كه‌سه نزیكه‌كانی یاریزانه كۆچكردووه‌كه ده‌كه‌ن. سۆران تاهیر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له دوایین پۆستی خۆی له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی 'ئەگەر یەکێک لە خۆزگەکانم هاتبایە دی، خۆزگەم ئەخواست جارێکی تر مناڵ ببمەوە، بەخەتێکی سادە لەسەر دیواری کۆڵانەکەمان بمنوسیبا (خودا گەورە بوون هەر لەتۆ جوانە)'.
له ماوه‌ی كه‌متر له 10 مانگ ئه‌مه دووه‌م یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێره گیان له‌ده‌ست بدات، سال رابردووش ساڵح ماریۆ به‌هۆی وه‌ستانی گورچیله‌كانی دڵی له لێدان كه‌وت و له ته‌منێكی لاوی‌دا ماڵئاوایی له ژیان كرد