سزادانی هاووڵاتییه‌ك به 11 ساڵ زیندانی له به‌رامبه‌ر دزینی شیر و دایبی ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دزینی شیر و دایبی منداڵان، بۆ منداڵه ساواكه‌ی، ناڕه‌زایی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به دوای خۆیدا هێناوه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كوردستان، ناڕه‌زایی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره نیشانده‌ده‌ن و سه‌رنج و ره‌خنه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره ده‌رده‌بڕن.
ئه‌و پياوه, ناوى (ع.م.س)، مووچه‌يه‌كى 300 هه‌زارى هه‌يه و به هۆى سيستمى پاشه‌كه‌وتی به‌شێك له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه به دوو مانگ جارێك بڕى 163 هه‌زار دينار مووچه‌ى وه‌رگرتووه, وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى بۆ كوردستان 24 به تايبه‌تى قسه‌يكرد و باسى ژيانى خۆى كرد.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ران، باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و سزادانه پرسیارێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی له‌خۆی هه‌ڵگرتووه، كه له دوای سزادانی ئه‌و پیاوه، كێ به‌خێوكردنی ئه‌و منداڵانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و هاووڵاتییه، كه دایبی و شیری له دوكانه‌كان بردووه، ده‌ستكاری هیچ شتێكی دیكه‌ی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك دوكان به ملیۆنان دیناری تێدابووه، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها شیر و دایبی، كه پێویستی منداڵه ساواكه‌یان بووه، بردوویه‌تی.
چه‌ندین كه‌مپینی دیكه‌ش له‌لایه‌ن چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌ستیپێكردووه و داواكارن چاوپێداخشانه‌وه به بڕیاره‌كه‌ی دادگادا بكرێت.
پارێزه‌ر كارزان هه‌ناره‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات، "تاوانی دزیكردن" بە پێی مادده‌كانی 443 - 444 سزاكه‌ی دیاریکراوه، ئەگەریش بە شەو دزیەکە کرا بەپێی مادەی 446 سزاکەی دیاری دەکرێت، ئه‌گه‌ر دزییه‌كه به شه‌و بكرێت، سزاكه‌ی زیاتر دەبێت.
ئەو باوکەی بۆ منداڵەکەی شیر و دایبی دزیوە دەکرێت لە رێگای دادگای تەمیزەوە سزاکای کەمتر بکرێتەوە بەو پێیەی خاوەن دووکانەکان لە حەقی خۆیان خۆش بوونە و یەکەم جاریشە کە دزی دەکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر سزا ده‌درێت و مافی گشتی ده‌یگرێته‌وه.
ئه‌و پارێزه‌ره داواش لە حكوومەت و رێكخراوەكان ده‌كات، رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی گوزه‌رانییان هاوشێوه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه خراپه، تاوەکو رووداوی هاوشێوه دووباره نه‌بێته‌وه.