مێژووی رۆژی جیهانی کرێکاران

ھەموو ساڵێك لەم رۆژەدا كرێكاران نیگەرانی دەردەبڕن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ھەموو ساڵێك لە یەكی ئایار كرێكارانی جیھان ناڕەزایی دەردەبڕن و مانگرتن ئەنجامدەدەن، سەرباری ھەموو ئەو جیاوازییانەشی كە تائێستا لەبارەی چۆنێتی پەیدابوونی ئەو رۆژەوە ھەیە بەڵام یەكی ئایار وەك سیمبولی خەباتی كرێكاران و تاكە رۆژی جیھانی ئەوان ماوەتەوە.