سوپای ئەمریكا مێشكی مرۆڤ ھاك دەكات
K24 - ھەولێر
سوپای ئەمریكا دەیەوێت مێشكی مرۆڤ ھاك بكات بۆ ئەوەی بە خێرایی فێری زمانی دووەم ببێت.
بوون بە سەرباز یان سیخۆر ئاسان نییە: پێویستە خۆی بخەیتە ناو بارودۆخی مەترسیدار، ھەڵسەنگاندنی ھۆش لە گۆرەپان بكەی، بە زمانەكانی بیانی قسە بكەی و بتوانی مامهڵه كردن لهگهڵ ههموو جۆره چهك و كهرهستهیەكی سهربازی بكەی.
پێگەی science alert بڵاویكردەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دەیەوێت چۆنییهتی فێربوونی زۆرێك لهو شتانه بزانێت و بۆ ئهم مهبهسته داوای له توێژهران كردووه لێكۆڵینهوه لهسهر ئهوه بكهن چۆن دهتوانن فێركردنی ئهو شتانه به رێگهی پێدانی ئهلكتریك بە سیستهمی دهمار ئاسانتر بكهن و زیاتر له 50 ملیۆن دۆلاریش بۆ ئهو بواره تهرخانكردووه.
ئەو پرۆگرامە لە لایەن ئاژانسی توێژینەوەی پرۆژەكانی پێشكەوتووی وەزارەتی بەرگری ئامادەكراوە و پرۆژەیەكی 4 ساڵەیە كە ئامانجی ناسینی میتۆدەكانی دوور لە مەترسی و ھاندانێكی دەمارییە و بە "نەرمی نواندنی سیناپتیك" ناسراوە و بە ھۆیەوە تواناییەكانی سیناپس (بە یەك گەیشتنی دوو دەمار) بۆ بەھێزكردن یان لاوازكردن چالاك دەكرێن و لە ئەنجامدا فێربوونی شێوازی ئەنجامدانی كاری نوێ و بیرھێنانەوەیان مسۆگەر دەبێت.
لێكۆلەران پێیان وایە بە پێدانی ئەلكتریك بە كۆ دەمارەكان بتوانن لە شێوازی ئازادكردنی ھەندێ مادەی كیمیایی گرنگ تێبگەن، كە بۆ رێكخستنی پەیوەندییەكانی دەمار لە مێشك كاریگەرییان بەسەر نەرمی نواندنی سیناپتێكی ھەیە.
توێژەران لە زانكۆی فلۆریدا، توێژینەوە لەسەر چۆنییەتی ھاندانی ئەو كۆ دەمارەكان دەكەن كە پەیوەندییان بە مێشك ھەیە و بۆ مەبەستەش تاقیكردنەوە بەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ ئەنجام دەدەن بۆ زانینی چۆنییەتی كاریگەری بەسەر دەمارە جیاوازەكان.
گرووپێكی دیكە لە توێژەران لە زانكۆی ئاریزۆنا لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنییەتی كاریگەری بەسەر ھاندانی دەمار دەكەن بۆ چاودێری و ناسین و تواناییەكانی تەقەكردن. گرووپێكی دیكە لە زانكۆی جۆن ھۆپكینز لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنییەتی كاریگەرییەكانی بەسەر فێربوونی زمان دەكەن.
ھەر لە زانكۆی فلۆریدا، چەندین تویژەر لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنییەتی كاریگەری ھاندانی دەماری "ڤاگ" بەسەر تێگەیشتن و بڕیاردان دەكەن، كە ئەو دەمارە مێشك و ریخولە پێكەوە دەبەستێتەوە.